ئاگادارى هاوڵاتیان ده‌كه‌ینه‌وه كه‌وا لێژنه‌ى یه‌كه‌مى فرۆشتن و به‌كرێ دانى سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى هه‌ولێر هه‌لده‌ستێت بە بەکرێ دانى رووبەری ٩٠٠٠ م2 لە سەر بەشێک لە پارچە زەوى ژمارە (١٧٤ ک ٤٥ وارش و ١٨٠ ک ٤٥ وارش ) خوارەوە به‌رێگاى زیادكردنى ئاشكرا به پێ یاساى ژماره (١) ى سالى (٢٠٢١) هه‌ركه‌سێك ئاره‌زووى به‌شداری كردنى هه‌یه سه‌ربدات له‌سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى هه‌ولێر ( لێژنەى ئاماژە پێکراوى سەرەوە و بەشى ژمێريارى / داهات ) بۆ وه‌رگرتنى زانیارى زیاتر و دانانى بارمته‌ى یاسایی به‌رێژه‌ى 20% كه‌متر نه‌بێت له نرخى خەملێنراو زیادكردنه‌كه له ڕۆژى (٣٠) سییەمین ڕۆژى دوايى بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌م ئاگاداريه له روژنامه له كاتژمێر (١٢)ى نیوه‌رۆ ده‌ست پى ده‌كات , پێویستە ئەوکەسەی لە مزایدە بڕیاری سپاردنی بۆ دەردەچێت لە ماوەی (٣٠) ڕۆژ کرێ ی سالانە بدات بە پێچەوانەوە بە پاشگەز (ناکل) هەژمار دەکرێت بە پێی ماددەی (١٩) لە یاسای ئاماژە پێدراوی سەرەوە ڕێکاری یاسایی بەرانبەر دەگیرێتەبەر, وەهەروەها پێویستە دوای دانی کرێ ی سالانە پاکانەى باجی دەرامەت پێشکەش بکات و لە هەمان ماوەدا ئامادەبێت بۆ واژوو کردنی گرێبەست بە پێچەوانەوە بە پاشگەز (ناکل) هەژماردەکرێت بە پێی ماددەى (٢٠)لە ڕێنماییەکانی دارایی ژمارە (٥) ساڵی (١٩٨٦), كرێ گرته پاره‌ى بانگ كردن و بلاوكردنه‌وه‌ى ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ … زیاد كردنه‌كه ده‌كه‌وێته رۆژى پێنج شەمە ٧/ ١٠/ ٢٠٢١
| ژمارەی مۆلک | ڕووبەر م٢ | جۆری بەکارهێنان | ماوەی بە کرێدان |
| ١٧٤ ک ٤٥ وارش ١٨٠ ک ٤٥ وارش | ٩٠٠٠ م٢ | یەک ساڵ |
