زیادکردنی ئاشکرا

ئاگادارى هاوڵاتیان ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌وا لێژنه‌ى یه‌كه‌مى فرۆشتن و به‌كرێ دانى سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى هه‌ولێر هه‌لده‌ستێت بە بەکرێ دانى کۆگاکانى پیشەسازی باشوور کە ژمارەیان(٢٩)کۆگایە کە لە خوارەوە هاتووە به‌رێگاى زیادكردنى ئاشكرا

ئاگادارى هاوڵاتیان ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌وا لێژنه‌ى یه‌كه‌مى فرۆشتن و به‌كرێ دانى سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى هه‌ولێر هه‌لده‌ستێت بە بەکرێ دانى کۆگاکانى پیشەسازی باشوور کە ژمارەیان(٢٩)کۆگایە کە لە خوارەوە هاتووە به‌رێگاى زیادكردنى ئاشكرا به‌ پێ یاساى ژماره‌ (١) ى سالى (٢٠٢١) هه‌ركه‌سێك ئاره‌زووى به‌شداری كردنى هه‌یه‌ سه‌ربدات له‌سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى هه‌ولێر ( لێژنەى ئاماژە پێکراوى سەرەوە و بەشى ژمێريارى / داهات ) بۆ وه‌رگرتنى زانیارى زیاتر و دانانى بارمته‌ى یاسایی به‌رێژه‌ى 20% كه‌متر نه‌بێت له‌ نرخى خەملێنراو زیادكردنه‌كه‌ له‌ ڕۆژى (٣٠) سییەمین ڕۆژى دوايى بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌م ئاگاداريه‌ له‌ روژنامه‌ له‌ كاتژمێر (١٢)ى نیوه‌رۆ ده‌ست پى ده‌كات , پێویستە ئەوکەسەی لە مزایدە بڕیاری سپاردنی بۆ دەردەچێت لە ماوەی (٣٠) ڕۆژ کرێ ی سالانە بدات بە پێچەوانەوە بە پاشگەز (ناکل) هەژمار دەکرێت بە پێی ماددەی (١٩) لە یاسای ئاماژە پێدراوی سەرەوە ڕێکاری یاسایی بەرانبەر دەگیرێتەبەر, وەهەروەها پێویستە دوای دانی کرێ ی سالانە پاکانەى باجی دەرامەت پێشکەش بکات و لە هەمان ماوەدا ئامادەبێت بۆ واژوو کردنی گرێبەست بە پێچەوانەوە بە پاشگەز (ناکل) هەژماردەکرێت بە پێی ماددەى (٢٠)لە ڕێنماییەکانی دارایی ژمارە (٥) ساڵی (١٩٨٦), كرێ گرته‌ پاره‌ى بانگ كردن و بلاوكردنه‌وه‌ى ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆ … زیاد كردنه‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ رۆژى چوار شەمە ٢٢/ ٩/ ٢٠٢١

ژمارەى کۆگاکانى ناۆچەى پیشەسازی باشوورماوەی بەکرێدان
٨٢, ٦٥, ١٢٢, ١٥, ٦٩, ٧, ٥٧, ٤١, ٩, ٢, ٥, ٥٢, ٦, ٧٨, ١١٦, ١٣, ٤, ٥, ١٠٦, ١١٣, ٨٤, ٥٠, ٣٧, ٨٣, ١١٥, ٩٥, ٢٤, ٣, ٧٦چوار ساڵ