هەڵمەتی خاوێنکردنەوە و پاکڕاگرتنی شاری هەولێڕ و بڵاوکردنەوەی هۆشیاریی ژینگەیی
ئەورۆ سێشەممە ڕێکەوتی ٣-١٢-٢٠١٩ بە ئامادەبوونی بەرێز ( ساسان عونی ) وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار و بەرێز( عبدالواحد احمد حمد) سەرۆکی شارەوانی هەولێڕ و بەرێز ( نەبەز عبدالحمید) قایمقامی هەولێر و بەرێزان لە وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار بەرێوەبەرە بەرێزەکانی شارەوانی هەولێر ( یەك و دوو و سێ و چوار و پێنج و شەش )وبەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی و بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی پارکەکان وە هەروەها کۆمپانیا بەرێزەکانی خاوێن کردنەوە و رێکخراوی ئاڤیاری هۆشیاری ژینگەیی , هەڵمەتی خاوێن کردنەوەو پاک راگرتنی شاری هەولێڕ و بلاوکردنەوەی هۆشیاری ژینگەیی دەستی پێکرد وەک و قۆناغی یەکەم لە سنوری بەرێوەبەرایەتی شارەوانی یەک کە ناو سەنتەری بازاری هەولێڕ لە خۆ دەگرێت لەگەڵ هەموو گەرەگەکانی وەک (سەیداوە – تەیراوە ……) سەرەرای کاری رۆژانەی خاوێن کردنەوە ، هەر دوو هەفتە جارێک ئەم هەڵمەتە بەردەوام دەبێت بۆ سنوری یەکێک لە شارەوانییەکانی سەر بە سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر.
داواکارین لە هەموو دانیشتوان و دلسۆزانی شاری هەولێری خۆشەویست هاوکار و هەماهەنگ بن لەگەڵ ئێمە وەک سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر چونکە هەموو کاری دەستە جەمعی سەرکەوتنی مسۆگەر دەبێت و لە کۆتایدا ئامانج و مەرامە چاوەروان کراوەکە دەپێچێت .
هەڵمەتی خاوێنکردنەوە و پاکڕاگرتنی شاری هەولێڕ و بڵاوکردنەوەی هۆشیاریی ژینگەیی








