لەپێشەکی ، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی دانیشتوانی شاری ھەولێری خۆشەویست و گشت ھەرێمی کوردستان دەکەین بە بۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆز و داواکارین لە خوای گەورە ئەو جێژنە بکاتە ھەوێنی یەکڕێزی و تەبایی و بەدەست ھێنانی گشت مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان
لە رێکەوتی 9/8/2019 بەڕێز ئەندازیار « سامان محمد بڵباس » سەرۆکی شارەوانیی ھەولێر کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا لەگەڵ سەرجەم بەڕێوەبەرەکانی شارەوانیی یەك و دوو و سێ و چوار و پێنج و شەش و ئەندازەی پارك و باخچەکان و خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی و پارکی سامی عبدولڕەحمان ، بەمەبەستی ئامادەکارییەکانی پلان و ڕێ وشوێنە گونجاوەکان سەبارەت بە جەژنی قوربانی پیرۆز و فەراھەم کردنی ئەوپەڕی ئاسانکاری بۆ ھاوڵاتیانی خۆشەویستی شاری ھەولێر بەگشتی و گەشتیارانی ئازیزی دەڤەرەکە بەو بۆنە پیرۆزە .
ھەروەھا لەلایەن سەرۆکی شارەوانیی ھەولێر ، جەختکرایەوە لەسەر چەند بابەتێکی پەیوەست بەھەماھەنگی نێوان ھەموو دەزگاحکومی ڕێکخراوە مرۆڤ دۆست و ژینگەپارێزان و ھاوڵاتیان بۆ خاوێن ڕاگرتنی پارک و سەیرانگا و شوێنەگشتیەکان و پیشاندانی سیمای جوانی کوردستان بۆناوەوە و دەرەوە ، وەزیادکردنی تیمەکانی شارەوانی بۆ چاودێری کردن و ڕێنمایی کردنی دانیشتوان و مێوانە قەدرگرانەکانمان لە ھەرڕوداوێکی نەخوازراو و ڕێگەگرتن لە زێدەڕۆیی و دەستدرێژی کردنە سەر موڵک و ماڵی گشتی .
لە کۆتاییدا داواکارین لە ھاوڵاتیانی مێوان دۆست و قەدر گران کەیارمەتیدەر و ھاوکاری تیمەکانی شارەوانی و خزمەتگوزاری و کۆمپانیا بەڕێزەکانی خاوێنکردنەوەی شاری ھەولێر بن وچونکە ھەموو کارێکی دەستەجەمعی ، سەرکەوتنی زیاترە .
کۆبوونەوەى بەڕێز ئەندازیار « سامان محمد بڵباس » بەمەبەستی ئامادەکارییەکانی پلان و ڕێ وشوێنە گونجاوەکان سەبارەت بە جەژنی قوربانی پیرۆز
