لە برواری ٢٠١٩/٨/٥ لە سەرۆکایەتی شارەوانی ھەولێر لەلایەن بەڕێز ئەندازیار (سامان محمد بڵباس) سەرۆکی شارەوانی ھەولێر خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە بەڕێزان لە (رێکخراوی خاوێن)، لە پایی ئەرک و ماندوو نەبوونیان لە خزمەتکردن بە بواری ژینگە بەگشتی و (پاراستنی ئاو) لە ھەرێمی کوردستان .
سەرۆکایەتی شارەوانی ھەولێر سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی ھەریەکە لە (رێکخراوی خاوێن ) و سەرۆکی رێکخراوی خاوێن بەرێز/ ( محمد محمود محمد) ناسراو بە (شوان جاف ) بەشێک لە ستافە ماندوو نەناسەکەی کرد…
لە ووتەیەکدا ئەندازیار ، بەرێز (سامان محمد بلباس ) سەرۆکی شارووانی ھەولێر رۆڵ و کاریگەری (رێکخراوی خاوێن) بەرز نرخان و ئاماژەی بەوەکرد یەکێک لە چالاکترین رێکخراوەکان لە سەرئاستی عێراق بەگشتی و ھەرێمی کوردستان بە تایبەتی، سوپاسی بێپایانی ئاراستەی سەرۆکی رێکخراو سەرجەم ستافە یەک لەدوای یەکەکان کرد کە لە رابردوو لە ئێستاشدا ھاوکار و ھەماھەنگ بوون لەگەڵ سەرۆکایەتی شارەوانی ھەولێر…
لەگەڵ ڕێزمان
