لە بەرواری 2 / 8 / 2019 بەڕێز ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار لە دیوانی وەزارەت لەگەڵ سەرجەم بەڕێوەبەرە گشتییەکان و ڕاوێژکاران و ئەنجومەنی وەزارەت کۆبویەوە ، لەکۆبونەوەکەدا میکانیزمی چۆنیەتی جێبەجێکردنی کارنامەی حکومەتی نوێ و بڕیارەکانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەڕێز مەسرور بارزانی تاووتوێکرا ، کە بابەتی ڕێکخستنەوەی دەوام و ئاسانکاری لە ڕاییکردنی مامەڵەی ھاوڵاتیان و بەرتیل و ڕەشوە و ڕۆتین گرینگترینیانن ، لە تەوەرێکی دیکەی کۆبونەوەکەدا چۆنیەتی ئامادەکردنی بەرنامەی کاری وەزارەت لەسەرفۆرمە تایبەتیەکان باسی لێوەکرا ، بەڕاوێژی سەرجەم بەشداربووان بڕیاردرا بە دروستکردنی لێژنەیەکی تایبەت بە ئامادەکردنی کارنامەی وەزارەت.
لێژنەی ئامادەکردنی کارنامەی وەزارەت پێکھێنرا
