سەرۆکایەتی شارەوانیی ھەولیر وەکو پیشەی ھەمیشەیی ، بەشداری کرد لە کۆنفراسی (بارزان وجێنۆ ساید )کە لەلایەن ئەنجومەنی ھەولێری یەکێتی ئافرەتانی کوردستان بەھەماھەنگی لەگەڵ زانکۆی ستراتفوردی ئە مریکی ڕێکخرابوو ،بۆ ئەوەی لە نزیکەوە ئاگاداری ئیش و ئازاری قوربانیانی ئەم کارەساتە مەزنە بین . وە بکرێتە سێمبولیک وەھەروەھا وەکو ناسنامەی نەتەوەی پیشانی نەوەکانی ئیستای کوردستان بدەین بەتایبەتی و ھەموو گەلانی ناوچەکە و جیھان بەگشتی ..
لێرەدا سەری ڕێز و نەوازش بۆ قوربانیانی جێنوسایدی ئەم دەڤەر تێکۆشەر و چەوساوەیەی بارزان دادەنوێنین.
پەیمان دەدەین کە لەسەر ئەو ڕێبازە پیرۆزە درێژە بە خەبات دەدەین لە پێناو ھێنانەدی ھەموو ئاواتەکانی گەلی کوردستان
بەشداری سەرۆکایەتی شارەوانیی ھەولیر لە کۆنفراسی (بارزان وجێنۆ ساید )
