چـالاکی

پێک ھێنانی لێژنەی بەدواداچوون بۆ بەدواداچوونی کێشەو گرفتی فرێدانی زبڵ و خاشاک

بۆ بەرەو پێش چوونی زیاتر کاری پاک و خاوێنی لە شاری ھەولێر ، لە بەرواری ( ٢٠١٩/٧/٢٩) سەرۆکایەتی شارەوانی ھەولێر ھەڵسا بە پێک ھێنانی لێژنەی بەدواداچوون ؛ بۆ بەدواداچوونی ئەو کێشەو گرفتانەی کە لە فرێدانی زبڵ و خاشاک لە سنوری شارەوانی ھەولێر دێتە پێش یاخود ھەیە چارەسەری خێرای بۆ بکرێت ، وە ئاگاداری کۆمپانیا پەیوەندی دارەکان کرانەوە کە لەمەودوا نابێت ھیچ شوێنێک یاخود ھاولاتیان لە سنوری شارەوانی ھەولێر گلەیی و گازاندەیان ھەبێت ، بە پێچەوانەوە سزای یاسایی لەسەر کۆمپانیاکان جێ بەجێ دەکرێت.