بەرێز ساسان عەونی کۆبونەوەیەکی ئەنجامدا لەگەل سەرۆکایەتی شارەوانی ھەولێر و ھەر شەش سەرۆکایەتیەکەی سنوری ناو شاری ھەولێر
ئەمڕۆ لە دیوانی وەزارەت بەڕێز ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار کۆبونەوەیەکی لەگەڵ سەرۆکایەتی شارەوانی ھەولێر و ھەر شەش شارەوانیەکانی سنوری ناوشاری ھەولێر و بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی پارکەکان و بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی ئەنجامدا ، لەم کۆبونەوەیە جەختکرایەوە کە دەبێت ڕەخنەی ھاوڵاتیان لەبەرچاو بگیریت و ئاسانکارییان بۆبکرێت لە مامەڵەکاندا ، ھەر لە پەراوێزی کۆبونەوەکە تیشک خرا سەر ئەو خاڵانەی لە یەکەم کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری لەسەردرا و جەخت لە جێبەجێکردنی کرایەوە .
