لەدرێژەی کار و چالاکییەکانی سەرۆکایەتی شارەوانیی ھەولێر ، ئەمڕۆ بەڕێز سامان محمد بڵباس سەرۆکی شارەوانیی ھەولێر وەکو پیشەی ھەمیشەیی، لەسەردانیێکی مەیدانی بۆ پڕۆژەی دروستکردنی شەقامی بازنەیی١٥٠ م ی خێرا کەوەکو قۆناغی یەکەم لە شەقامی ھەولێر -بەحرکە تاوەکو شەقامی ھەولێر – کۆیە جێبەجێ دەکرێت بەدرێژیی ١٤ کم ،لە لایەن کۆمپانیای ھێمن گروپ ،بەشێوەی قەرزی درێژ خایەن ، بۆ ئەوەی لە نزیکەوە ئاگاداری ھە موو لایەنی ئەو پڕۆسەیەبێت .
شەقامی بازنەیی ١٥٠ م ی خێرا، درێژیەکەی٧٠کم و بە چواردەورەی ھەولێر دەسوڕێتەوە و ماوەی جێبەجێ کردنی پڕۆژەکە ١٢٥٠ ڕۆژە، لە بەرواری ١٧-٩-٢٠١٨ دەستی پێکردووە .
بەتەواو کردنی ئەو پڕۆژەیە ، دەبێتە یەکێك لە شاکارە ستراتیجی و پێویستانەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە گشتی و کابینەی نۆیەم بە تایبەتی ، کە پێشکەش بە شاری ھەولێری خۆشەویست دەکات و نیشانەی وەفاداری و پێزانینە بەرامبەر بە فیداکاری و تێکۆشانی خەڵکی خۆنەویست و مێوان دۆستی ھەولێری پایتەختی ھەرێمی کوردستان .
سەردانی بەرێز سامان محمد احمد لە پڕۆژەی دروستکردنی شەقامی بازنەیی١٥٠ م
