بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی شارەوانیی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، ئەو كارتانەی لە بازاڕ هەن بۆ فرۆشتنی زەویی قەرەبووی خانووە كۆرییەكان، ساختەن، وەزارەتی شارەوانییش بەرپرسیار نییە لە كڕین و فرۆشتنی ئەم كارتانە.
كرمانج دەشتەكی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، بە بریاری نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكوەزیرانی پێشووی هەرێمی كوردستان، 4 هەزار و 132 كەس زەوییان وەرگرت لەبری ئەو خانووە كۆرییانەی كە پێشتر بڕیار بوو پیان بدرێت.
دەشتەكی دەشڵێت: “لە ئێستادا كارتێك لە بازاڕ بڵاو بووەتەوە بە ناوی كارتی قەرەبووی خانووە كۆرییەكان، كە كڕین و فرۆشتنی پێوە دەكرێت. بەڵام ئەم كارتە ساختەیە، چونكە ئێمە وەك شارەوانیی هەولێر تەنها بە شێوەی زارەكی ژمارەی زەوییەكەمان لە تیروپشكێكی ئاشكرا بە سوودمەندەكان دابوو و هیچ كارتێكمان بە كەس نەداوە، بۆیە داوا لە هاووڵاتیان دەكەین كە خۆیان بە دوور بگرن لە كڕین و فرۆشتنی ئەم جۆرە كارتە”.
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی شارەوانیی هەولێر ئاماژەی بەوەش دا: “دوای ئەوەی دیزاینی دابەشكردنی زەوییەكان لای شارەوانی تەواو بوو، لە ئێستادا چاوەڕێی فەرمانگەی تاپۆی هەولێرین بۆ ئەوەی بە زووترین كات تاپۆكان رادەستی سوودمەندەكان بكات
