چـالاکی

بەڕێز و سوپاسەوە لە لایەن ڕێکخراوی دڵنەوا ئێوارە خوانێكی بەربانگ ئامادەکرا

سەرۆکایەتی شارەوانیی هەولێر وبە تایبەت بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی و بەڕێوەبەرایەتی پارکی سامی عەبدوڕەحمان و بەڕێوەبەرایەتییەکانی شارەوانی سنوری سەرۆکایەتی و کۆمپانیاکانی خاوێنکردنەوە ژمارەیەكی زۆر لە کارمەندانی خاوێنکردنەوە ، ئێوارە خوانێكی بەربانگ ئامادەکرا بەڕێز و سوپاسەوە لە لایەن ڕێکخراوی دڵنەوا بۆ یارمەتیدان و وهاوکاری مرۆیی بەئامادەبوونی بەڕێز سامان محمد بڵباس سەرۆکی شارەوانیی هەولێر وکاک فەرمان بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی و کاک یاقوب بەڕێوەبەرێ پارکی سامی عەبدوڕەحمان و کاک کارزان بەڕێوەبەری شارەوانیی سێ و کاک شۆڕش بەڕێوەبەری شارەوانیی شەش و کاک بەڵێن و برادەران لە ڕێکخراوی دڵنەوا بۆ یارمەتیدان و هاوکاری مرۆیی .
ئێمە وەکو سەرۆکایەتی شارەوانیی هەولێر وێڕای دەست خۆشی و سوپاس و پێزانینمان بۆ ڕێکخراوی دڵنەوا بۆ یارمەتیدان و هاوکاری مرۆیی دەردەبڕین و لە هەمان کاتیش دواکارین کەوا نمونەیان زۆر بێت وەهەروەها سوپاسی بەڕێوەبەرایەتی پاڕکی سامی عەبدوڕەحمان بەگشتی و کارمەندەکان و کرێکارەکانی بەتایبەتی کە ئەرک و ماندووبونیان جێگەی ڕێزە .
حکومەتی هەرێمی کوردستان و پێویستی بە هەموو لایەك هەیە و ئەو ووڵاتە ماڵی هەموومانە و واجبەلەسەرمان خزمەتی بکەین چونکە ئێمە بەیەکەوە جوانین وە دڵنیاشبن سەردەکەوین بە دەستەجەمعی . 
ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی شارەوانیی هەولێر