بەئامادەبوونی بەڕێز نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر و سامان محمد بڵباس سەرۆکی شارەوانیی هەولێر و بەڕێز عبدالواحد بەڕێوەبەری ئەندازەی پارک و باخچەکان و بەڕێز فەرمان بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی و نوێنەری دام و دەزگاکانی حوکمەت و ڕێکخراوەکانی ژینگەیی ، هەڵمەتی ناشتنی ( ۱۰۰۰ ) نەمام لە زبڵخانەی کانی قڕژاڵە دەستی پێکرد وەکو قۆناغی یەکەم ، بۆ زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی لە لایەک و پاراستنی ژینگەی شار بە گشتی و دەوروبەری زبڵخانەی کانی قڕژاڵە بەتایبەتی لە لایەکی تر .
هەروەها وەکو کاک سامان سه رۆکی شارەوانیی هەولێر ئاماژەی پێکرد ئەم هەڵمەتە بەردەوامی هەیە و لە زبڵخانەی کۆنی هەولێریش ( ۱۰۰۰ ) نەمام دەچێندرێت لە داهاتووەکی نزیک، سەبارەت بەناو شاریش وەکو کاری هەمیشەمان، بەردەوام دەبین لە هەڵمەتی ناشتنی نەمام .
داواکارین لە هەموو لایەک بە هاوڵاتیان و دام دەزگاکانی حکومەت هاوکار و پێشڕەوی بکەن بۆ بەردەوامی پڕۆسەی زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی، چونکە هەر کارێك بە دەستە جەمعی بکرێت سەرکەوتووتر دەبێت .
هەڵمەتی ناشتنی ( ۱۰۰۰ ) نەمام لە زبڵخانەی کانی قڕژاڵە دەستی پێکرد
