سەرۆکایەتی شارەوانی ھەولێر بەردەوامە لەسەر زنجیرە سیمینار و وۆرک شۆپەکانی لە چوارچێوەی پرۆژەی پێشخستنی سیستەمی مۆڵەتی بیناکردن کە پاڵپشتی دەکرێت لە لایەن ئاژانسی ئەمریکی بۆ پەرەپێدانی نێودەوڵەتی USAID ،
ئەمرۆ(٢٠١٩/٥/١٣) بە بەشداری بەشی مۆڵەتی سەرۆکایەتی شارەوانی ھەولێر و بەڕێوەبەرایەتی شارەوانییەکانی (٦،٥،٤،٣،٢،١) سیمینار و گفتوگۆیەکی کراوە ئەنجامدرا بە مەبەستی نوێکردنەوە و یەکتا (توحید)کردنی ئەو فۆرمانەی کە لە چوارچێوەی اجازەی بینادا بەکاردێن و نمونەی فۆرمە نوێکان تاوتوێ کران.
ئایا لە کاتی دەرھێانانی مۆڵەتی بینا توشی ماندوبوون و بەربەست بویت ؟ پێت وایە لە کوێدا ڕۆتینی نەرێنی ھەیە؟
ئێستا دەرفەتێکی باشە بۆ ئەوەی سەرنج و تێبینی و پێشنیارەکانتان بگەیەنن بە سەرۆکایەتی شارەوانی ھەولێر بۆ ئەوەی خوێندنەوەیان بۆ بکرێت.
سوپاس بۆ ( USAID IGPA / Takamul تكامل )
