چـالاکی

سێ پڕۆژە پێویستە جێ بەجێ بکرێت لە گەڕەکەکانی میرزا ئەحمەد و مامزاوە و نازماوە

بەخۆشحاڵیەوە لەدرێژەی کار و چالاکییەکانی تایبەت بە هاوڵاتیانی دانیشتووی گەڕەکە میللیەکانی سنوری بەڕێوەبەرایەتی شارەوانیی شەش، بەئامادەبوونی بەڕێز تاهیر عبداللە جێگری پارێزگاری هەولێر و سامان محمد بڵباس سەرۆکی شارەوانیی هەولێر و شۆڕش عەلی شوان بەڕێوەبەری شارەوانی شەش، توانرا بە هەوڵ و کۆششێکی زۆر، سێ پڕۆژە پێویست جێ بەجێ بکرێت لە گەڕەکەکانی میرزا ئەحمەد و مامزاوە و نازماوە، ئەوانیش 
یەکەم: کۆنکریت کردنی( ١٣ )کۆلان لەگەرەکی مامزاوەیە بەبڕی( ۱۹٥٫۰۰۰٫۰۰۰ ) دینار، بودجەکەی لەسەر داهاتی ( ٪۱۷ ) سەرۆکایەتی شارەوانیی هەولێر جێ بەجێ دەکرێت.
دووەم:دروستکرنی چەند شەقامێک لە گەڕەکی میرزا ئەحمەد کە ئەویش( ۱۲ ) کۆڵان لەخۆدەگرێت بە بڕی( ۱۰۹٫۰۰۰٫۰۰۰ ) دینار،کە کاری خۆڵکاری و تێکەڵەڕێژکردنی هەردوو چین جۆری تێکەڵە و لەگەڵ دروستکردنی شۆستە، بودجەکەی لەسەر داهاتی (٪۱۷) سەرۆکایەتی شارەوانیی هەولێر جێ بەجێ دەکرێت.
سێیەم :دروستکردنی چەند شەقامێک لە گەڕەکی نازماوە کە ئەویش( ۱۷ ) کۆڵان لەخۆدەگرێت بەبڕی (۱٤۹٫۰۰۰٫۰۰۰ ) دینار، ئەویش تێکەڵەڕێژی و دروستکردنی شۆستەیە، بودجەکە لەسەر داهاتی (٪۱۷) سەرۆکایەتی شارەوانیی هەولێر جێ بەجێ دەکرێت.

.
داواکارین لە هەموو لایەک بە هاوڵاتیان و دام دەزگاکانی حکومەت هاوکاری تیمی سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە و بەڕێوەبەرایەتی شارەوانیی شەش بکەن چونکە هەر کارێك بە دەستە جەمعی بکرێت سەرکەوتووتر دەبێت .