سەرپەرشتیاری دروستكردنی شەقامی 150 مەتریی شاری ھەولێر لەبارەی دروستکردنی شەقامەکە چەند زانیارییەک دەخاتە ڕوو.
سەرتیپ قادر، سەرپەرشتیاری دروستكردنی شەقامی 150 مەتریی شاری ھەولێر ڕایگەیاندووە” دەستمان بە دروستكردنی شەقامی 150 مەتریی شاری ھەولێر كردووەو ھەندێك بەربەست و كێشەمان بۆ دروست بووبوو لە دروستكردنی شەقامەكە، وەك ھەبوونی بینای زێدەڕۆ و داروبار، نووسراویشمان بۆ لایەنی پەیوەندیدار كردووە و ئەوانیش ڕەزامەندییان داوە کە لاببرێن و كێشەكە چارەسەر بووە.
گوتیشی” ئەمە نابێتە بەربەست لە بەردەم دروستكردنی شەقامەكەو لە دروستكردنی شەقامی 120 مەتریشدا ھەمان كێشە ھەبوو و چارەسەر كران.
ئاشکراشیکرد، کە ئێستا تیمەكانیان لە سنووری شەقامی پیرمام كار دەكەن و لە ھەندێك شوێن ئیشی خۆڵكاری دەكرێت، بۆیە كاركردن بەبێ وەستان بەردەوام دەبێت تاوەكو تەواو دەبێت، كە ماوەی دروستكردنەكەی ھەزار و 250 ڕۆژە.
