چـالاکی

پرۆژەی دروست کردنی شەقام و شۆستە بۆ گەرەکی ھەشتی حەسارۆک و فەرمانبەران کەرتی ھەشت ھەزاری

لەدرێژەی کاروچالاکییەکانی سەرۆکایەتی شارەوانی ھەولێر 
لە بەرواری ٢٠١٩/٤/٢٩ ئەندازیار (سامان محمد )سەرۆکى شارەوانی هەولێر و ئەندازیار (بۆتان خۆشناو) بەرێوەبەری شارەوانی چوار لە گەڵ ستافی ئەندازیارانی سەرپەرشتیارانی پرۆژەکان سەردانی پرۆژەی دروست کردنی شەقام و شۆستە بۆ گەرەکی ھەشتی حەسارۆک و فەرمانبەران کەرتی ھەشت ھەزاری سنوری شارەوانی چوار کرد ، کە ئەمەش قۆناغی یەکەمە
کە پێک دێت لە تێکەلەی (تایپ A) ,دواتر دانانی رەصیف و تێکەلەی ( تایپ B )کە نزیکی ( ٣٠ شەقام ) لە خۆدەگرێ کە ماوەی قۆناغی یەکەمی پرۆژەکە ( ٧٠رۆژە )بە گوژمەی ( ١٦١ملیۆن دینار ) جێ بەجێ کرا
سەرۆکی شارەوانی ھەولێر بەرێز ( سامان محمد ) ووتی ھاولاتیان دەتوانن سەردانی شارەوانی چوار بکەن بۆ معامەلەی رێپێدانی دروست کردنی خانوو لەم سنورە .