چـالاکی

قیرتاوکردنەوەی شەقامی ١٠٠ مەتری هەولێر لە قۆناغی سێیەمی جێبەجێکردنیەتی

لەسەر فەرمانی وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار خاتوو نەورۆز مەولود بڕیاری نۆژەنکردنەوەی شەقامی بازنەیی ١٠٠ مەتری دراوە
لە دوای قۆناغی سێیەمی قیڕتاو کردن کە لە کۆمپانیای جیھان دەستپێدەکات تا بەنزینخانەی ئاکار هەردوو قۆناغی چوارەم و پێنجەمی قیرتاوکردنەوەی شەقامی ١٠٠ مەتری لای قوتابخانەی ئەحمەد خانی دەست پێدەکات، لەسەر داهاتی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بە گوژمەی ٦١٤ ملیۆن دینار

بەمەش خەرجی هەر پێنچ قۆناغەکە نزیکەی یەک ملیار و نیو دینارە، کە لەسەر داهاتی شارەوانیەکان جێبەجێ دەکرێت

بەڕێوەبەرایەتیە شارەوانیەکان بەردەوام دەبن لە دووبارە قیرتاوکردنەوە و نۆژەنکردنەوەی سەرجەم ئەو شەقامانەی پێویستیان بە دووبارە نۆژەنکردنەوە هەیە.