ئاگاداری

ئاگادارى گشت فەرمانگە میری و شێوە میرى و هاوولاتیان دەکەین کەوا سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر هەڵدەستێ بە جاردانی شێوەى نەخشەى کەرتی ئامادەکراوی ژمارە (١٠٢٧ K ) پێشنار کراو بۆ پارچەزەوى ژمارە (٧٣٠٢ / ٥ ک ٩٣ حصارۆک )وە…

لەژێر رۆشنایی و پاڵپشت بە نووسراوی وەزارەتی شارەوانی و گشتوگوزار / نووسینگەى بەرێز جەنابی وەزیر بە ژمارە / ٧٩٦ لە ٧/ ٩/ ٢٠٢٥ وە نووسراوى ب.نەخشەدانانی ئاوەدانی هەولێر بە ژمارە / ٩٠١ / ١٦٥ لە٧/ ٤/ ٢٠٢٦ وە ژمارە/ ٩٠١/ ٢٠٩ لە ٢٠ /٤/ ٢٠٢٦ ئاگادارى گشت فەرمانگە میری و شێوە میرى و هاوولاتیان دەکەین کەوا سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر هەڵدەستێ بە جاردانی شێوەى نەخشەى کەرتی ئامادەکراوی ژمارە (١٠٢٧ K ) پێشنار کراو بۆ پارچەزەوى ژمارە (٧٣٠٢ / ٥ ک ٩٣ حصارۆک )وە گۆرینی ڕەگەزى پارچەزەوى ناوبراو لە (ملعب عام) بۆ (نیشتە جێبوون و سەوزایی و باخچەى ساوایان و داینگە) وە لە کاتی هەبوونی هەر گۆرانکاریەک یاخود جیاکردنەوەیەک لە پارچەزەوی ئاماژە پێ کراوی سەرەوە بە پێ ی یاسا و رێنماییەکان کاری لە سەر بکرێت لەسەر راسپاردەى ئەنجومەنی شاەوانی لە دانیشتنی (١٤) ى لە ٢٢/ ٤/ ٢٠٢٦……. جا هەر کەسێک سکالا و تێبینى هەیە سەربدات لە سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر / ئەنجوومەنى شارەوانى لە ماوەى (٣٠)رۆژ لە دواى بلاوکردنەوەى ئەم ئاگاداریە لە رۆژنامە دواى ئەوە شارەوانى گۆرینەکە پەسەند دەکات … بە پێ ی یاساى بەرێوەبردنى شارەوانیەکان ژمارەى ٦ ى سالى ١٩٩٣

وەڵامێک بنووسە