لەدرێژەی کاروچالاکیەکانی سەرۆکایەتی شارەوانی ھەولێر ئەمرۆکە بەرواری ٢٠١٩/٢/٢٥ بە ئامادە بوونی ھەریەک لەبەرێزان وەزیری شارەوانی گەشت و گوزار خاتوو ( نەورۆز مەولود ) و پارێزگاری ھەولێر ( نەوزاد ھادی ) و سەرۆکی شارەوانی ھەولێر ( سامان محمد ) ؛
پرۆژەی شەقامی ئیسکان قۆناغی کۆتایی جێ بە جێ کرا کە ئەویش قۆناغی قیرتاوکردن بوو:
پرۆژەی نۆژەن کردنەوەی شەقامی ئیسکان بەچەند قۆناغێک دا دەروات کە لەسەر داھاتی ١٠٠٪ زەوی روکن و نایاب ی سەرۆکایەتی شارەوانی ھەولێر جێ بە جێ کرا کە بریتیە لە :
١- برگەی ئاوەرۆ / بەستنەوەی گشت دوکانەکان بە ھێلەکانی ئاوەرۆ بۆ ئەوەی پیس نەبێت و دانانی چەندین چەپەری ئاو وەرگرتنی و دروست کردنی ئاوەرۆ بە گوژمەی (٢٣٩،٠٠٠،٠٠٠) دینار .
٢- بەستنەوەی ئاوەرۆی شەقامی ٣٠م لەگەل ئاوەرۆی صندوقی نزیک بازاری نیشتیمان بە گوژمەی ( ٤٦،٠٠٠،٠٠٠) دینار .
٣- کاری دەفن کردن و دانانی بۆری کارەبا و کێبلی کارەبا بۆ کارەبای نیشتیمانی و کارەبای مۆلیدە …. بە گوژمەی ( ١٧١،٠٠٠،٠٠٠) دینار .
٤- کاری چاندنی دارو دانانی سیستەمی ئاودان بۆ شەقامەکە بە گوژمەی ( ٦٢،٠٠٠،٠٠٠) دینار .
٥- نۆژەن کردنەوەی شۆستەکان و لێدانی گرانێت و رصیفی گرانێت و فراوان کردنی شۆستەکان،
( ٣٠٧،٩٠٠،٠٠٠) دینار .
.
.
.
وەھەروەھا لەسەر بووجەی پەرەپێدانی پارێزگا بە گوژمەی ( ١٣٠،٠٠٠،٠٠٠) دینار بۆ کاری قیرتاوکردنی شەقام بە چینی ستاپلایزەر بە بەرزی ( ١٠سم ) ، وە بە بەردەوامی کارکردن لە ماوەی (٦ مانگ ) بەشێوەی راستەوخو

