ئاگاداری

لە ژێر رۆشنایی و پاڵپشت بە نووسراوی ب.نەخشەدانانى ئاوەدانی هەولێر بە ژماە ٩٠١/ ٧٢١ لە ١٤/٢/٢٠٢٤ ئاگادارى گشت فەرمانگە میری و شێوە میرى و هاوولاتیان دەکەین کەوا سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر هەڵدەستێ بە…

لە ژێر رۆشنایی و پاڵپشت بە نووسراوی ب.نەخشەدانانى ئاوەدانی هەولێر بە ژماە ٩٠١/ ٧٢١ لە ١٤/٢/٢٠٢٤ ئاگادارى گشت فەرمانگە میری و شێوە میرى و هاوولاتیان دەکەین کەوا سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر هەڵدەستێ بە جاردانی گۆرینی بەکارهێنانی پارچەزەوى نیشتەجێ یەکانی دەکەوێتە سەر شەقامێکی (٣٠ مەتری) لە شەقامی پێشانگاکان لە پارچەزەوى ژمارە(٢٠/١٠٤ ک ٤٥ وارش دەست پێ دەکات تاکوو پارچەزەوى ژمارە ١٧٤ / ٣ ک ٤٥ وارش) لە نیشتەجێ بۆ تێکەڵاو لە سەر راسپاردەى ئەنجومەنی شاەوانی لە دانیشتنی (٨) ى لە ٢١/٢/٢٠٢٤…. جا هەر کەسێک سکالا و تێبینى هەیە سەربدات لە سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر / ئەنجوومەنى شارەوانى لە ماوەى (٣٠)رۆژ لە دواى بلاوکردنەوەى ئەم ئاگاداریە لە رۆژنامە دواى ئەوە شارەوانى گۆرینەکە پەسەند دەکات … بە پێ ی یاساى بەرێوەبردنى شارەوانیەکان ژمارەى ٦ ى سالى ١٩٩٣.