زیادکردنی ئاشکرا

پاڵپشت بە بڕیاری ئەنجومەنی شارەوانی ژمارە (٦٩) لە ٢١/٤/٢٠٢٢و دوابەدوای ئاگاداریمان (ژمارە /٢٥٥٨٦ لە ١٧/١٢/٢٠٢٣), ئاگادارى هاوڵاتیان ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌وا لێژنه‌ى یەکەمی فروشتن و بە کری دانی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر هه‌لده‌ستێت بە بە کرێدانی کۆشک بە پێی خشتەى خوارەوە ئاماژەى پێ کراوە لە رێگای زیادکردنی ئاشکرا…

پاڵپشت بە بڕیاری ئەنجومەنی شارەوانی ژمارە (٦٩) لە ٢١/٤/٢٠٢٢و دوابەدوای ئاگاداریمان (ژمارە /٢٥٥٨٦ لە ١٧/١٢/٢٠٢٣), ئاگادارى هاوڵاتیان ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌وا لێژنه‌ى یەکەمی فروشتن و بە کری دانی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر هه‌لده‌ستێت بە بە کرێدانی کۆشک بە پێی خشتەى خوارەوە ئاماژەى پێ کراوە لە رێگای زیادکردنی ئاشکرا به‌ پێ یاساى ژماره‌ (١) ى سالى (٢٠٢١) هه‌ركه‌سێك ئاره‌زووى به‌شداری كردنى هه‌یه‌ سه‌ردانى وەزارەتی شاره‌وانى و گەشت وگوزار بکات ( لێژنەى ئاماژە پێکراوی سەرەوە و بەشی ژمێریاری / داهات ) بۆ وه‌رگرتنى زانیارى زیاتر و دانانى بارمته‌ى یاسایی به‌رێژه‌ى ٢٠% كه‌متر نه‌بێت له‌ نرخى خەملێنراو , زیادكردنه‌كه‌ له‌ رۆژی دوای تەواو بوونی (٣٠) یەمین ڕۆژى دوايى بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌م ئاگاداريه‌ له‌ روژنامه‌ له‌ كاتژمێر (١٢)ى نیوه‌رۆ ده‌ست پى ده‌كات ,پێویستە ئەو کەسەی لە مزایدە بڕیاری سپاردنی بۆ دەردەچێت لە ماوەی (٣٠)ڕۆژ کرێ سالانە بدات بە پێچەوانەوە بە پاشگەز (ناکل)هەژمار دەکریت بە پێی ماددەى (١٩) لە یاسای ئاماژە پێکراوی سەرەوە رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر ,هەروەها پێویسته دوای دانی کرێی سالانە پاکانەى باجی دەرامەت پێشکەش بکات و لە هەمان ماوەدا ئامادە بێت بۆ واژوو کردنی گرێبەست بە پێچەوانەوە بە پاشگەز (ناکل)هەژمار دەکرێت بە پێی مادەى ٢٠ لە رێنماییەکانی دارایی ژمارە (٥) پێداچوونەوە دەکرێت لە کرێ سالانە هەر یەک ساڵ جارێک بۆ بەرژەوەندی شارەوانی نەک بو خواستی کرێ گرتە تێچووی ( گوژمە ) بانگ کردن و بلاوکردنەوەی ئاگاداری و کرێی خزمەتگوزاری بە رێژەى (%٢ ) لە گۆژمەى بەرانبەر نرخی زەوى بە پێ ى مادەى (٣٥)برگەى (١) سالى ٢٠٢١ گوژمەى خزمەت گوزارى لە کرێ ى سالانەى دەکەوێتە ئەستۆى ئەم هاولاتیەى کە زیاد کردنەکەى بۆ دەردەچێ.بە پێی ماددەى (٢١) لە یاسای ئاماژە پێکراوی سەرەوە رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر ,.. زیاد كردنه‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ رۆژی سێ شەم ٢٧/ ٢/ ٢٠٢٤

ژشوێنجۆری بەکارهێنانرووبەر م٢ماوەى بە کرێدانسنووری شارەوانی
١کۆشک ژمارە (٢) دەکەوێتە ناو گۆرەپانی تەنیشت مزگەوتی جلیل خیاتکۆشک١٢ م٢یەک ساڵیەک
٢کۆشک ژمارە(٣) بەرگری شارستانی ناو گۆرەپانی تەنیشت مزگەوتی جلیل خیاتکۆشک١٢ م٢یەک ساڵیەک
٣٥٨٧ / ٢٤ ک ٤٤ وارش نزیک مزگەوتی شەهید نجم الدینکۆشک٢١ م٢یەک ساڵدوو
٤٧/١١ کویستان نزیک نەخوشخانەى راپەرین.ژمارە (١)کۆشک٩ م٢یەک ساڵدوو
٥٧/١١ کویستان نزیک نەخوشخانەى راپەرین.ژمارە (٢)کۆشک١٣,٩٥ م٢یەک ساڵدوو
٦٧/١١ کویستان نزیک نەخوشخانەى راپەرین.ژمارە (٣)کۆشک١٢ م٢یەک ساڵدوو