زیادکردنی ئاشکرا

پاڵپشت بە بڕیاری ئەنجومەنی شارەوانی ژمارە (١٢٤) لە ٣١/٧/٢٠٢٣ ئاگادارى هاوڵاتیان ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌وا لێژنه‌ى یەکەمی فروشتن و بە کری دانی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر هه‌لده‌ستێت بە بە کرێدانی زەوى بۆ مەبەستی کۆشک بە پێی خشتەى خوارەوە…

پاڵپشت بە بڕیاری ئەنجومەنی شارەوانی ژمارە (١٢٤) لە ٣١/٧/٢٠٢٣ ئاگادارى هاوڵاتیان ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌وا لێژنه‌ى یەکەمی فروشتن و بە کری دانی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر هه‌لده‌ستێت بە بە کرێدانی زەوى بۆ مەبەستی کۆشک بە پێی خشتەى خوارەوە ئاماژەى پێ کراوە لە رێگای زیادکردنی ئاشکرا به‌ پێ یاساى ژماره‌ (١) ى سالى (٢٠٢١) هه‌ركه‌سێك ئاره‌زووى به‌شداری كردنى هه‌یه‌ سه‌ردانى وەزارەتی شاره‌وانى و گەشت وگوزار بکات ( لێژنەى ئاماژە پێکراوی سەرەوە و بەشی ژمێریاری / داهات ) بۆ وه‌رگرتنى زانیارى زیاتر و دانانى بارمته‌ى یاسایی به‌رێژه‌ى ٢٠% كه‌متر نه‌بێت له‌ نرخى خەملێنراو , زیادكردنه‌كه‌ له‌ رۆژی دوای تەواو بوونی (٣٠) یەمین ڕۆژى دوايى بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌م ئاگاداريه‌ له‌ روژنامه‌ له‌ كاتژمێر (١٢)ى نیوه‌رۆ ده‌ست پى ده‌كات ,پێویستە ئەو کەسەی لە مزایدە بڕیاری سپاردنی بۆ دەردەچێت لە ماوەی (٣٠)ڕۆژ کرێ سالانە بدات بە پێچەوانەوە بە پاشگەز (ناکل)هەژمار دەکریت بە پێی ماددەى (١٩) لە یاسای ئاماژە پێکراوی سەرەوە رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر ,هەروەها پێویسته دوای دانی کرێی سالانە پاکانەى باجی دەرامەت پێشکەش بکات و لە هەمان ماوەدا ئامادە بێت بۆ واژوو کردنی گرێبەست بە پێچەوانەوە بە پاشگەز (ناکل)هەژمار دەکرێت بە پێی مادەى ٢٠ لە رێنماییەکانی دارایی ژمارە (٥) پێداچوونەوە دەکرێت لە کرێ سالانە هەر یەک ساڵ جارێک بۆ بەرژەوەندی شارەوانی نەک بو خواستی کرێ گرتە تێچووی ( گوژمە ) بانگ کردن و بلاوکردنەوەی ئاگاداری و کرێی خزمەتگوزاری بە رێژەى (%٢ ) لە گۆژمەى بەرانبەر نرخی زەوى بە پێ ى مادەى (٣٥)برگەى (١) سالى ٢٠٢١ گوژمەى خزمەت گوزارى لە کرێ ى سالانەى دەکەوێتە ئەستۆى ئەم هاولاتیەى کە زیاد کردنەکەى بۆ دەردەچێ.بە پێی ماددەى (٢١) لە یاسای ئاماژە پێکراوی سەرەوە رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر ,.. زیاد كردنه‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ رۆژی یەکشەم ١٠/ ٣/ ٢٠٢٤

تێبینی:
١.ئەو هاولاتیەى بڕیاری سپاردنی بۆ دەردەچێ دەبێت بە پێی رێنماییەکانی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر دیزاینی ئامادەکراو کۆشکەکە دروست بکات
٢.ئەو کەسەی بریاری سپاردنی بۆ دەردەچیت دەبێت خۆی کۆشکەکە بەڕێوە ببات و نابێت بە کەسێکی تری بدات بەرێوەی ببات یاخود بە کرێی بدات یا خود دەست هەڵگرێت لە گرێبەستەکە بۆ کەسێکی تر بۆ ئەم مەبەستە بەڵننامە بدات پێش بەشدار بوون لە پرۆسەى زیادکردنی ئاشکرا و لە کاتی پابەند نەبوون شارەوانی گرێبەستەکە هەڵدەوەشێنتەوە و بێ گڕانەوە بۆ دادگا.
٣.ئەو کەسەى خواستی بەشداربوونی دەبێت پێویستە بەر لە کاتی دیاریکراو داواکاری گشت بەڵگەنامە پێویستەکان پێشکەش بە سەرۆکایەتی شارەوانی/لێژنەى ئاماژەپێکراوی سەرەوە بکات بۆ مەبەستی بەشداربوون و دانانی بارمتەی یاسایی و دانی بەڵێننامەى یاسایی بۆ ئەم مەبەسته.

ژشوێنجۆری بەکارهێنانرووبەر م٢ماوەى بەکرێدان
١شەقامی ڕووناکی بەرامبەر ب.ش.چوار.ژمارە١کۆشک٦ م٢سێ ساڵ
٢شەقامی ١٠٠ م تەنیشت تاپۆی دوو. ژمارە ٢کۆشک٦ م٢سێ ساڵ
٣شەقامی ١٠٠م پێش ب.گومرگ. ژمارە٣کۆشک٦ م٢سێ ساڵ
٤شەقامی مەخمور پێش کارگەى بیبسی.ژمارە ٤کۆشک٦ م٢سێ ساڵ
٥شەقامی کەرکوک پێش زانکوی نۆلیج. ژمارە ٥کۆشک٦ م٢سێ ساڵ
٦شەقامی کەرکوک پێش هۆلی ئاوتار. ژمارە ٦کۆشک٦ م٢سێ ساڵ
٧شەقامی کەرکوک پێش کۆلیژی ئەندازیاری. ژمارە ٧کۆشک٦ م٢سێ ساڵ
٨شەقامی زانکۆ بەشەناوخۆی ١٨ شبات. ژمارە ٨کۆشک٦ م٢سێ ساڵ
٩شەقامی کەرکوک پیش بەشەناوخوی شەوکەت شێخ یەزدین.ژمارە ٩کۆشک٦ م٢سێ ساڵ
١٠شەقامی دارەتوو پێش ترمینال. ژمارە ١٠کۆشک٦ م٢سێ ساڵ