ئاگادارى هاوڵاتیان دهكهینهوه كهوا لێژنهى یەکەمی فروشتن و بە کری دانی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر ههلدهستێت بە بە کرێدانی ئەو شوێنانەى کە لە خشتەى خوارەوە ئاماژەى پێ کراوە لە رێگای زیادکردنی ئاشکرا به پێ یاساى ژماره (١) ى سالى (٢٠٢١) ههركهسێك ئارهزووى بهشداری كردنى ههیه سهردانى وەزارەتی شارهوانى و گەشت وگوزار بکات ( لێژنەى ئاماژە پێکراوی سەرەوە و بەشی ژمێریاری / داهات ) بۆ وهرگرتنى زانیارى زیاتر و دانانى بارمتهى یاسایی بهرێژهى ٢٠% كهمتر نهبێت له نرخى خەملێنراو , زیادكردنهكه له رۆژی دوای تەواو بوونی (٣٠) یەمین ڕۆژى دوايى بڵاوكردنهوهى ئهم ئاگاداريه له روژنامه له كاتژمێر (١٢)ى نیوهرۆ دهست پى دهكات ,پێویستە ئەو کەسەی لە مزایدە بڕیاری سپاردنی بۆ دەردەچێت لە ماوەی (٣٠)ڕۆژ کرێ سالانە بدات بە پێچەوانەوە بە پاشگەز (ناکل)هەژمار دەکریت بە پێی ماددەى (١٩) لە یاسای ئاماژە پێکراوی سەرەوە رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر ,هەروەها پێویسته دوای دانی کرێی سالانە پاکانەى باجی دەرامەت پێشکەش بکات و لە هەمان ماوەدا ئامادە بێت بۆ واژوو کردنی گرێبەست بە پێچەوانەوە بە پاشگەز (ناکل)هەژمار دەکرێت بە پێی مادەى ٢٠ لە رێنماییەکانی دارایی ژمارە (٥) پێداچوونەوە دەکرێت لە کرێ سالانە هەر یەک ساڵ جارێک بۆ بەرژەوەندی شارەوانی نەک بو خواستی کرێ گرتە تێچووی ( گوژمە ) بانگ کردن و بلاوکردنەوەی ئاگاداری و کرێی خزمەتگوزاری بە رێژەى (%٢ ) لە گۆژمەى بەرانبەر نرخی زەوى بە پێ ى مادەى (٣٥)برگەى (١) سالى ٢٠٢١ گوژمەى خزمەت گوزارى لە کرێ ى سالانەى دەکەوێتە ئەستۆى ئەم هاولاتیەى کە زیاد کردنەکەى بۆ دەردەچێ.بە پێی ماددەى (٢١) لە یاسای ئاماژە پێکراوی سەرەوە رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر ,.. زیاد كردنهكه دهكهوێته رۆژی چوارشەم ٢١/ ٢/ ٢٠٢٤
| ژ | شوێن | ڕووبەر م٢ | جۆری بەکارهێنان | ماوەی بە کرێدان |
| ١ | ژمارەى مۆلک (١١٥) | ٩ م٢ | دکان/حیدەر بقال | چوار ساڵ |
| ٢ | ٢٢٩٢ / ١٢١ ک ٤٥ وارش | ٥٠ م٢ | دکان | چوار ساڵ |
| ٣ | ژمارەى مولک (٣٧٥) | ٥٥ م٢ | کۆشک | چوار ساڵ |
| ٤ | ژمارەى مولک (٢١) | ٢٥,٢ م٢ | دکان اسواق کردستان | چوار ساڵ |
| ٥ | ژمارەى مولک (١٢) | ٢٦,٤٦ م٢ | دکان / اسواق معلمین | چوار ساڵ |
| ٦ | ژمارەى مولک (٢٢٦٢ / ١٢١ م ٤٥ وارش) | ٥٠ م٢ | دکان | چوار ساڵ |
| ٧ | ژمارەى مولک (١٤٧) | ١٤ م٢ | دکان/حیدر بقال | چوار ساڵ |
| ٨ | ژمارەى مولک (٢٢٩٢ / ١٢١ م ٤٥ وارش) | ٥٠ م٢ | دکان | چوار ساڵ |
