دوابەدوای ئاگاداریمان (ژمارە/١٧٧١٠ لە ١٧/٩/٢٠٢٣ ) ,پالپشت بە فەرمانی وەزاری وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار/نوسینگەى بەرێز جەنابی وەزیر (نهێنی و تایبەت ) بە ژمارە ٤٩٦ لە ٢٧/٨/٢٠٢٣ وە هاوپێجەکەى رەزامەندی سەۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران/نوسینگەى بەرێز جەنابی سەرۆک وەزیران نهێنی و تایبەت (ژمارە /١٤٠٧ لە ٢/١١/٢٠٢٢) , ئاگادارى هاوڵاتیان و کڕیاران دهكهینهوه كهوا لێژنهى پێکهاتەوو بە پێی فەرمانی ئاماژەپێکراوی سەرەوە ههلدهستێت بە فرۆشتنی زەوى ژمارە (١١٩ / ٦٧ ک ٤٤ وارش) بە رووبەری ( ٦ دۆنم و ٩ ئۆلک و ١٢ م٢ ) کە لە خشتەى خوارەوە ئاماژەى پێ کراوە لە رێگای زیادکردنی ئاشکرا به پێ یاساى ژماره (١) ى سالى (٢٠٢١) و لە سەر فەرمانی بەرێز وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لە کۆبونەوە ئەنجامدراوە لە دیوانی وەزارەت لە رێکەوتی ٦/٩/٢٠٢٣ ههركهسێك ئارهزووى بهشداری كردنى ههیه سهردانى وەزارەتی شارهوانى و گەشت وگوزار/بەرێوەبەرایەتی گشتی دیوان بکات ( لێژنەى ئاماژە پێکراوی سەرەوە) بۆ وهرگرتنى زانیارى زیاتر و دانانى بارمتهى یاسایی بهرێژهى ٢٠% كهمتر نهبێت له نرخى خەملێنراو , زیادكردنهكه له رۆژی دوای تەواو بوونی (١٥) یەمین ڕۆژى دوايى بڵاوكردنهوهى ئهم ئاگاداريه له روژنامه له كاتژمێر (١٢)ى نیوهرۆ دهست پى دهكات ,پێویستە ئەو کەسەی لە مزایدە بڕیاری سپاردنی بۆ دەردەچێت لە ماوەی (٣٠)ڕۆژ گوژمەى بەرانبەر مولک بدات(ناکرێت بە قیست) بە پێچەوانەوە بە پاشگەز (ناکل)هەژمار دەکریت بە پێی ماددەى (٢١) لە یاسای ئاماژە پێکراوی سەرەوە رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر , کرێی خزمەتگوزاری بە رێژەى (%٢ ) لە گۆژمەى بەرانبەر نرخی زەوى بە پێ ى مادەى (٣٥)برگەى (١) سالى ٢٠٢١ گوژمەى خزمەت گوزارى لە کرێ ى سالانەى دەکەوێتە ئەستۆى ئەم هاولاتیەى کە زیاد کردنەکەى بۆ دەردەچێ.. زیاد كردنهكه دهكهوێته رۆژی چوار شەم ٨/ ١١/ ٢٠٢٣
| ژ | ژمارەى مۆلک | رووبەر | شوێن | رەگەز |
| ١ | ١١٩ / ٦٧ ک ٤٤ وارش | ١٥٩١٢ م٢ | شەقامی ١٠٠ م نزیک فلکەی باز | بازرگانی تێکەلاو |
