ئاگادارى هاوڵاتیان ده‌كه‌ینه‌وه كه‌وا لێژنه‌ى یه‌كه‌مى فرۆشتن و به‌كرێ دانى سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى هه‌ولێر هه‌لده‌ستێت بە بە کرێدانی ئەو شوێنانەى کە لە خشتەى خوارەوە ئاماژەى پێ کراوە بۆ ئەم مەبەستە و ماوەى دیاری کراو لە رێگای زیادکردنی ئاشکرا به پێ یاساى ژماره (١) ى سالى (٢٠٢١) هه‌ركه‌سێك ئاره‌زووى به‌شداری كردنى هه‌یه سه‌ردانى سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى هه‌ولێر بکات( لێژنەى ئاماژە پێکراوى سەرەوە و بەشى ژمێريارى / داهات ) بۆ وه‌رگرتنى زانیارى زیاتر و دانانى بارمته‌ى یاسایی به‌رێژه‌ى ٢٠% كه‌متر نه‌بێت له نرخى خەملێنراو , زیادكردنه‌كه له رۆژی دوای تەواو بوونی (٣٠) یەمین ڕۆژى دوايى بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌م ئاگاداريه له روژنامه له كاتژمێر (١٢)ى نیوه‌رۆ ده‌ست پى ده‌كات ,پێویستە ئەو کەسەی لە مزایدە بڕیاری سپاردنی بۆ دەردەچێت لە ماوەی (٣٠)ڕۆژ گوژمەى بەرانبەر مولک بدات بە پێچەوانەوە بە پاشگەز (ناکل)هەژمار دەکریت بە پێی ماددەى (١٩) لە یاسای ئاماژە پێکراوی سەرەوە رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر ,هەروەها پێویسته دوای دانی کرێی سالانە پاکانەى باجی دەرامەت پێشکەش بکات و لە هەمان ماوەدا ئامادە بێت بۆ واژوو کردنی گرێبەست بە پێچەوانەوە بە پاشگەز (ناکل)هەژمار دەکرێت تێچووی ( گوژمە ) بانگ کردن و بلاوکردنەوەی ئاگاداری و کرێی خزمەتگوزاری بە رێژەى (%٢ ) لە گۆژمەى بەرانبەر نرخی زەوى بە پێ ى مادەى (٣٥)برگەى (١) سالى ٢٠٢١ گوژمەى خزمەت گوزارى لە کرێ ى سالانەى دەکەوێتە ئەستۆى ئەم هاولاتیەى کە زیاد کردنەکەى بۆ دەردەچێ.. زیاد كردنه‌كه ده‌كه‌وێته رۆژی سێ شەم ١٤/ ١١/ ٢٠٢٣
| شوێن (ناوچە) | جۆری بەکارهێنان | ماوەى بەکرێدان |
| بازاری لەنگە ( پیرێژنان) | دوکان | پێنج ساڵ |
| بازاری لەنگە ( قصابان ) | دوکان | پێنج ساڵ |
| بازاری لەنگە ( کرێچی خاوەن موڵکەکان ) | دوکان | پێنج ساڵ |
| بازاری (لەنگە) | دوکان | پێنج ساڵ |
