زیادکردنی ئاشکرا

ئاگادارى هاوڵاتیان ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌وا لێژنه‌ى یه‌كه‌مى فرۆشتن و به‌كرێ دانى سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى هه‌ولێر هه‌لده‌ستێت بە بە کرێدانی ئەو شوێنەى کە لە خشتەى خوارەوە دا هاتووە لە رێگای زیادکردنی ئاشکرا…

ئاگادارى هاوڵاتیان ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌وا لێژنه‌ى یه‌كه‌مى فرۆشتن و به‌كرێ دانى سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى هه‌ولێر هه‌لده‌ستێت بە بە کرێدانی ئەو شوێنەى کە لە خشتەى خوارەوە دا هاتووە لە رێگای زیادکردنی ئاشکرا به‌ پێ یاساى ژماره‌ (١) ى سالى (٢٠٢١) هه‌ركه‌سێك ئاره‌زووى به‌شداری كردنى هه‌یه‌ سه‌ردانى سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى هه‌ولێر بکات( لێژنەى ئاماژە پێکراوى سەرەوە و بەشى ژمێريارى / داهات ) بۆ وه‌رگرتنى زانیارى زیاتر و دانانى بارمته‌ى یاسایی به‌رێژه‌ى ٢٠% كه‌متر نه‌بێت له‌ نرخى خەملێنراو ,بە هۆی شکاندنی بریار بە زیادکردنی رێژەى (١٥ %) لە نرخى دواهەمین زیادکردن بۆیە زیادكردنه‌كه‌ له‌ رۆژی دوای تەواو بوونی (٣٠) یەمین ڕۆژى دوايى بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌م ئاگاداريه‌ له‌ روژنامه‌ له‌ كاتژمێر (١٢)ى نیوه‌رۆ ده‌ست پى ده‌كات ,پێویستە ئەو کەسەی لە مزایدە بڕیاری سپاردنی بۆ دەردەچێت لە ماوەی (٣٠)ڕۆژ گوژمەى بەرانبەر مولک بدات بە پێچەوانەوە بە پاشگەز (ناکل)هەژمار دەکریت بە پێی ماددەى (١٩) لە یاسای ئاماژە پێکراوی سەرەوە رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر ,هەروەها پێویسته دوای دانی کرێی سالانە پاکانەى باجی دەرامەت پێشکەش بکات و لە هەمان ماوەدا ئامادە بێت بۆ واژوو کردنی گرێبەست بە پێچەوانەوە بە پاشگەز (ناکل)هەژمار دەکرێت بە پێی ماددەى (٢٠) لە رێنماییەکانی دارایی ژمارە (٥) سالی (١٩٨٦) پێداچوونەوە دەکرێت لە کریی سالانە هەر (٢) دوو ساڵ جارێک بۆ بەرژەوەندی شارەوانی نەک بۆ خواستی کرێ گرتە تێچووی ( گوژمە ) بانگ کردن و بلاوکردنەوەی ئاگاداری و کرێی خزمەتگوزاری بە رێژەى (%٢ ) لە گۆژمەى بەرانبەر نرخی زەوى بە پێ ى مادەى (٣٥)برگەى (١) سالى ٢٠٢١ گوژمەى خزمەت گوزارى لە کرێ ى سالانەى دەکەوێتە ئەستۆى ئەم هاولاتیەى کە زیاد کردنەکەى بۆ دەردەچێ.. زیاد كردنه‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ رۆژی پێنج شەم ١٤/ ٩/ ٢٠٢٣
تێبینی : ئەو هاولاتیانەى بەشداری لە زبادکردنەکە دەکەن دەبێت پشتگیری ئەنجومەنی پیشەوەری تایبەت بە پیشەکەی بێنێت بەپێر بڕگەى (١) نوسراوى وەزارەتی شارەوانی و گشت و گوزار ( ژمارە ١٢٧٧٣ لە ٥/١٢/٢٠٢١)

ژشوێنرووبەر م٢جۆری بەکارهێنانماوەی بەکرێدان
١نەمامگەکاننەمامگەی گۆلچوار ساڵ
٢اسواق کوردستان و اسواق منتکاوە و حیدر بقال و دوکان لە ١٢١ گولان و اسواق زانیاری و اسواق راپەریندوکانچوار ساڵ
٣دوکانەکانی ژێر پردی پەرینەوەی کۆلێژی پەروەردەدوکانچوار ساڵ
٤مارکێتمارکێت ,سوپرمارکێت,مینی مارکێت,هایپرمارکێتچوار ساڵ
٥هۆلی وەرزشی ٤٦٢ / ٧٥ ک ٤٤ وارش گەرەکی شادى١٣٠٠هۆلی لەشجوانیچوار ساڵ
٦کوشک ناو پارکی پێشمەرگەکوشکچوار ساڵ
٧کوشککوشکچوار ساڵ