ئاگادارى هاوڵاتیان دهكهینهوه كهوا لێژنهى یهكهمى فرۆشتن و بهكرێ دانى سهرۆكایهتى شارهوانى ههولێر ههلدهستێت بە بە کرێدانی ( سوپەرمارکێت و مینی مارکیت) کە لە خوارەوە ئاماژە پێکراوە بۆ ئەم مەبەستە و ماوەى دیاری کراو لە خشتەى خوارەوە بە رێگاى زیادكردنى ئاشكرا به پێ یاساى ژماره (١) ى سالى (٢٠٢١) ههركهسێك ئارهزووى بهشداری كردنى ههیه سهردانى سهرۆكایهتى شارهوانى ههولێر بکات( لێژنەى ئاماژە پێکراوى سەرەوە و بەشى ژمێريارى / داهات ) بۆ وهرگرتنى زانیارى زیاتر و دانانى بارمتهى یاسایی بهرێژهى ٢٠% كهمتر نهبێت له نرخى خەملێنراو , زیادكردنهكه له (٣٠) یەمین ڕۆژى دوايى بڵاوكردنهوهى ئهم ئاگاداريه له روژنامه له كاتژمێر (١٢)ى نیوهرۆ دهست پى دهكات ,پێویستە ئەو کەسەی لە مزایدە بڕیاری سپاردنی بۆ دەردەچێت لە ماوەی (٣٠)ڕۆژ گوژمەى بەرانبەر مولک بدات بە پێچەوانەوە بە پاشگەز (ناکل)هەژمار دەکریت بە پێی ماددەى (١٩) لە یاسای ئاماژە پێدراوی سەرەوە ڕێکاری یاسایی بەرامبەر دەگرێتەبەر هەروەها پێویستە دوای دانی کرێ ی سالانە پاکانەى باجی دەرامەت پێشکەش بکات و لە هەمان ماوەدا ئامادە بێت بۆ واژوو کردنی گرێبەست بە پێچەوانە بە پاشگەز (ناکل) هەژمار دەکرێت بە پێی ماددەى (٢٠) لە رێنەماییەکانی دارایی ژمارە (٥) پێداچوونەوە دەکرێت لە کریی سالانە هەر ٢ ساڵ جارێک بو بەرژەوەندی شارەوانى نەک بۆ خواستی کرێ گرتە تێچوەکانى (برى گوژمە) بانگ کردن و بلاوکردنەوەى ئاگادارى و و کرێی خزمەتگوزاری بە رێژەى (%٢ ) لە گۆژمەى بەرانبەر زەوى بە پێ ى مادەى (٣٥)برگەى (١) سالى ٢٠٢١ گوژمەى خزمەت گوزارى لە کرێ ى سالانەى دەکەوێتە ئەستۆى ئەم هاولاتیەى کە زیاد کردنەکەى بۆ دەردەچێ. . زیاد كردنهكه دهكهوێته رۆژی یەک شەم ٢/ ٧ / ٢٠٢٣
تێبینی/ ئەو هاولاتیەى بەشداری زیادکردنەکە دەکات دەبێت پشتگیری ( ئەنجومەنی باڵای سوپەرمارکێت – هایپەرمارکێت – مینی مارکێت ) بێنێت .
| ژ | ژمارەى مۆلک | جۆری بەکارهێنان | رووبەر م٢ | ماوەى بە کرێدان |
| ١ | ٤١٥٥ / ٣٠ م ٣٢ پارک رەقەم | مینی مارکێت | ١٠٠ م٢ | چوار ساڵ |
| ٢ | ٨٣٤ / ٧٥ ک ٤٤ وارش | مینی مارکێت | ١٢٥ م٢ | چوار ساڵ |
| ٣ | ٣٠٧ / ٩٣ ک ٤٥ وارش | مینی مارکێت | ٢٢٣ م٢ | چوار ساڵ |
| ٤ | ٧٣٣٧ / ٥ ک ٩٣ حصاروک | سوپەر مارکێت | ٣٧٨ م٢ | چوار ساڵ |
| ٥ | ٢٦٢٢ / ١ ک ٩٤ باداوە رەقەم ٢ | سوپەر مارکێت | ٣٣٤ م٢ | چوار ساڵ |
| ٦ | ٥٦٠٣ / ٣ م ٧٦ کونەگورگ | سوپەر مارکێت | ١٥٠ م٢ | چوار ساڵ |
| ٧ | ٧٨٣ / ٧ ک ٩٣ حصاروک | سوپەر مارکێت | ٤٢٠ م٢ | چوار ساڵ |
| ٨ | ٦٢٥٣ / ٣٢ ک ٤٤ وارش رقم ٢ | مینی مارکێت | ١٤٠ م٢ | چوار ساڵ |
| ٩ | ٢٢٩٢ / ١٢١ ک ٤٥ وارش رەقم ١ | سوپەر مارکێت | ١٨٠٠ م٢ | چوار ساڵ |
| ١٠ | ٢٨٩٦ / ١١٤ ک ٤٥ وارش | سوپەر مارکێت | ٩٣٨.٣ م٢ | چوار ساڵ |
