ئاماژە بە نووسراوی وەزارەتی شاەوانی بە ژمارە (١٢٦١٩)لە رێکەوتی ٢٥ / ١٠ / ٢٠٢٢ .
ئاگادارى هاوڵاتیان ده‌كه‌ینه‌وه كه‌وا لێژنه‌ى یه‌كه‌مى فرۆشتن و به‌كرێ دانى سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى هه‌ولێر هه‌لده‌ستێت بە بە کرێدانی ( مشتل ) کە لە خوارەوە ئاماژە پێکراوە بۆ ئەم مەبەستە و ماوەى دیاری کراو لە خشتەى خوارەوە بە رێگاى زیادكردنى ئاشكرا به پێ یاساى ژماره (١) ى سالى (٢٠٢١) هه‌ركه‌سێك ئاره‌زووى به‌شداری كردنى هه‌یه سه‌ردانى سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى هه‌ولێر بکات( لێژنەى ئاماژە پێکراوى سەرەوە و بەشى ژمێريارى / داهات ) بۆ وه‌رگرتنى زانیارى زیاتر و دانانى بارمته‌ى یاسایی به‌رێژه‌ى ٢٠% كه‌متر نه‌بێت له نرخى خەملێنراو , زیادكردنه‌كه‌له (٣٠) یەمین ڕۆژى دوايى بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌م ئاگاداريه له روژنامه له كاتژمێر (١٢)ى نیوه‌رۆ ده‌ست پى ده‌كات ,پێویستە ئەو کەسەی لە مزایدە بڕیاری سپاردنی بۆ دەردەچێت لە ماوەی (٣٠)ڕۆژ گوژمەى بەرانبەر مولک بدات بە پێچەوانەوە بە پاشگەز (ناکل)هەژمار دەکریت بە پێی ماددەى (١٩) لە یاسای ئاماژە پێدراوی سەرەوە ڕێکاری یاسایی بەرامبەر دەگرێتەبەر هەروەها پێویستە دوای دانی کرێ ی سالانە پاکانەى باجی دەرامەت پێشکەش بکات و لە هەمان ماوەدا ئامادە بێت بۆ واژوو کردنی گرێبەست بە پێچەوانە بە پاشگەز (ناکل) هەژمار دەکرێت , لەگەل پابەند بوونی بە هێنانی بارمتەى یاسایی بە رێژەى (٥%) بری کرێ ی سالانە وەک دەستەبەری دارایی گەرەنتی کە پاش جێبەجێ کردنی پرۆژەکە سالانە نوێدەکرێتەوە تا تەواو بوونی ماوەى گرێبەست وە هەروەها بە پێی ماددەى (٢٠) لە رێنەماییەکانی دارایی ژمارە (٥) پێداچوونەوە دەکرێت لە کریی سالانە هەر ٤ ساڵ جارێک بو بەرژەوەندی شارەوانى نەک بۆ خواستی کرێ گرتە تێچوەکانى (برى گوژمە) بانگ کردن و بلاوکردنەوەى ئاگادارى و و کرێی خزمەتگوزاری بە رێژەى (%٢ ) لە گۆژمەى بەرانبەر زەوى بە پێ ى مادەى (١)برگەى (٣٥) سالى ٢٠٢١ گوژمەى خزمەت گوزارى لە کرێ ى سالانەى دەکەوێتە ئەستۆى ئەم هاولاتیەى کە زیاد کردنەکەى بۆ دەردەچێ. . زیاد كردنه‌كه ده‌كه‌وێته رۆژی سێ شەم ٦/ ٦ / ٢٠٢٣
| ژ | ژمارەى مۆلک | جۆری بەکارهێنان | رووبەر | ماوەى بەکرێدان |
| ١ | ١٨١ / ٣ ک ٤٥ وارش | مشتل | ١٠٠٠ م٢ | چوار ساڵ |
