ئاگادارى هاوڵاتیان ده‌كه‌ینه‌وه كه‌وا لێژنه‌ى یه‌كه‌مى فرۆشتن و به‌كرێ دانى سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى هه‌ولێر هه‌لده‌ستێت بە بەکرێ دانى گەراج و دوکانەکانى کەرتی ١/١ تورەق کە ژمارەیان (١١) لە خوارەوە هاتووەبهرێگاى زیادكردنى ئاشكرا به پێ یاساى ژماره (١) ى سالى (٢٠٢١) هه‌ركه‌سێك ئاره‌زووى به‌شداری كردنى هه‌یه سه‌ربدات له‌سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى هه‌ولێر ( لێژنەى ئاماژە پێکراوى سەرەوە و بەشى ژمێريارى / داهات ) بۆ وه‌رگرتنى زانیارى زیاتر و دانانى بارمته‌ى یاسایی به‌رێژه‌ى 20% كه‌متر نه‌بێت له نرخى خەملێنراو زیادكردنه‌كه له ڕۆژى (٣٠) سییەمین ڕۆژى دوايى بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌م ئاگاداريه له روژنامه له كاتژمێر (١٢)ى نیوه‌رۆ ده‌ست پى ده‌كات , پێویستە ئەوکەسەی لە مزایدە بڕیاری سپاردنی بۆ دەردەچێت لە ماوەی (٣٠) ڕۆژ کرێ ی سالانە بدات بە پێچەوانەوە بە پاشگەز (ناکل) هەژمار دەکرێت بە پێی ماددەی (١٩) لە یاسای ئاماژە پێدراوی سەرەوە ڕێکاری یاسایی بەرانبەر دەگیرێتەبەر, وەهەروەها پێویستە دوای دانی کرێ ی سالانە پاکانەى باجی دەرامەت پێشکەش بکات و لە هەمان ماوەدا ئامادەبێت بۆ واژوو کردنی گرێبەست بە پێچەوانەوە بە پاشگەز (ناکل) هەژماردەکرێت بە پێی ماددەى (٢٠)لە ڕێنماییەکانی دارایی ژمارە (٥) ساڵی (١٩٨٦), كرێ گرته پاره‌ى بانگ كردن و بلاوكردنه‌وه‌ى ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ … زیاد كردنه‌كه ده‌كه‌وێته رۆژى سێ شەمە ٢١/ ٩/ ٢٠٢١
| ژمارەى گەراجەکانی ١/١ تورەق ( گەراجی عەلافان و کەپەک فرۆشان) | ماوەی بەکرێدان |
| ٦٨, ٦ , ٢٣ , ٧, ١٤٧, ١٣١, ٤٦, ٢٥٢, ١٢٣, ١٠٤, ٢٤ | چوار ساڵ |
